ئەمریکا سزای ٨ کەس و ٣ کۆمپانیای ئێرانی دا
پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای ٨ کەس و ٣ کۆمپانیای ئێرانی دا
فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی ٨ کەس و سێ کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە.
کۆمپانیای پابەندبوونی سپێهر، دامەزراوەی ناجی پارس ئەمین و کۆمپانیای ناجی پاس بە بیانووی پەیوەندی بە هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە لیستی سزاکاندا جێگیرکراون.
ناوی ٨ کەسی دیکەش بە هۆکاری جۆراوجۆر لە لیستی ڕەشدا زیاد کراون، لەوانە پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی سەرەوە، پەیوەندی بە سوپای پاسداران و پەیوەندی بە گرووپی کاری دیاریکردنی دۆسیەی تاوانکارییەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە