ئەمریکا سێ کەس و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبنانی گەمارۆدەدات
پەیامی کورد ... ئەمریکا سێ کەس و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبنانی گەمارۆدەدات
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جانیوەری ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سێ کەس و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حیزبۆڵڵای لوبنانی ئەمریکا سێ کەس و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبنانی گەمارۆ داوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری، سێ کەسی خەڵک لوبنان بە ناوەکانی ''عادل دیاب، عەلی محەممەد داعون و جەهاد سالم عەلامە''ی کە یارمەتی چالاکییە داراییەکانی گرووپی حیزبوڵڵایان دەکرد و وێڕای کۆمپانیایەکی گەشتیاری ئەو کەسانە بە ناوی ''مرحبا '' تەحریم کردووە.
ئەو گەمارۆیانە لە حاڵێکدایە کە ئابووری لوبنان لەگەڵ قەیرانێکی دەگمەن بەرەوڕووە و گرووپی حیزبۆڵڵا وەکوو بەشێک لە دەوڵەتی هاوپەیمانی لە ڕاستای چاکسازی ئابووری بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بەربەستی درووست کردووە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەو بەیاننامەیەدا وتوویەتی کە حیزبوڵڵای لوبنان بە یارمەتی تۆڕێکی بەربڵاو لە دەست و پەیوەندی و دەڵاڵە ئابوورییەکانی خۆی لە سەرچاوە و تۆڕی دارایی ئەو ووڵاتە کەڵکاژۆ وەردەگرێت و لە قەیرانی ئابووری ئێستادا توانیویەتی درێژە بە چالاکی خۆی بدات.
ئەو گرووپەی سەر بە ڕێژیمی ئیران بە کەڵک وەرگرتن لە چالاکی بازرگانی و ئابووری، توانایی دارایی پێویست بۆ هەوڵی تێرۆریستی لە ناوچەکە و ناسەقامگیری ناوەندە یاساییەکانی لوبنان دابین دەکات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە