ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی ئێس - ٤٠٠ داوایەک ئاراستەی تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە سیستەمی ئێس - ٤٠٠ داوایەک ئاراستەی تورکیا دەکات .
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات ، سیستەمی ئێس - ٤٠٠ چالاک نەکات و بەکاری نەهێنێت .
لۆئید ئاستین ، سەزیری بەرگری ئەمریکا پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ خولووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا دا داوای لێکرد تاکوو ئانکارا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ ی ڕووسی چالاک نەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاستین و ئاکار لەم ووتووێژەدا دەربارەی ناسەقامگیری لە پانتایی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ناتۆ لەوانەش ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە لایەن ڕووسیا وە درووست کراوە قسە و باسیان کرد .
ئاستین لە سەر گرینگی هەوڵدان بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی هاوکاریگەلی نیزامی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا جەختی کردەوە و داوای لە ئانکارا کرد تاکوو سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ بەلاوە نبدرێت و چالاک نەکرێتەوە .
هەنگاوەکانی ئانکارا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ بووەتە هۆی کێشە و گرفت لە پەیوەندییەکانی ئانکارا و واشینتۆن و واشینتۆن یش بارەها داوای لە تورکیا کردووە تاکوو ڕێکەوتننامەی کڕینی ئەم سیستەمە لەگەڵ ڕووسیا هەڵوەشێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە