ئەمریکا سەبارەت بە هاوێشتنی مووشەکی سەتەڵایتی بەری ئێران کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا سەبارەت بە هاوێشتنی مووشەکی سەتەڵایتی بەری ئێران کاردانەوەی نیشان دا .

کاردانەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هاوێشتنی مووشەکی سەتەلایتی بەری سیمۆرغ ڕآیگەیاند : ئێمە لە ووتووێژە ئەتۆمییەکانی خۆمان پابەندین

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووسەکی ئەم دواییەی ئێران کە لەوانەیە لە ڕاستای بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکگەلی بالیستیکی بێت و ڕۆژێک ئەمە بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی کەڵکی لێوەربگرێت نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند سەرەڕای ئەمەش جەختی کردەوە کە ووتووێژە ئەتۆمییەکان بە ئامانجی ڕزگارکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بەردەوامی پێدەدات .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتی : ویلایەتەیەکگرتووەکان هەروەها نیگەرانی پەرەپێدانی هاوێژەرگەلی بۆشائی گەری ئێران ە کە مەترسی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی لەگەڵ دایە . هەورەها ووتی کە واشینتۆن " خوازیاری گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ساڵی ٢٠١٥ بە ئامانجی پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە .

ماڵپەڕی میدیایی " هێڵ " ئەمریکا لە زاری ئەم ووتەبێژە ووتی : " بەرنامەگەلی بۆشائیگەری کە ئێران جەختی کردەوە بۆ ئامانجگەلی ناسەربازی لە دەستی جێبەجێ کردن دایە . ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشێل دەکات . ئەم ڕێکەوتننامەیە داوا لە ئێران دەکات چالاکی گەلی پەیوەندیدار بە مووشەکگەلی بالێستیکی کە بۆ هەڵگرتنی چەکگەلی ئەتۆمی دیزاین کراوە هەروەها هاوێشتنگەلێک کە لەوانەدا تەکنۆڵۆژیای هاوشێوەی مووشەکگەلی بالێستیکی کەڵک یان لێوەردەگیرێت ئەنجام نەدەن

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە