ئەمریکا سەبارەت بە هێرش کردنی سەربازی لە ناکاو بۆ سەر ڕووسیا و ئۆکراین هۆشداری دەدات

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا سەبارەت بە هێرش کردنی سەربازی لە ناکاو بۆ سەر ڕووسیا و ئۆکراین هۆشداری دەدات   .

دەیلی تێلێگراف نووسی : بەرپرسانی ئەمریکی هەواڵیان بە هاوکارەکانی خۆیان لە ئەورووپا داوە سەبارەت بە هێرشی لە ناکاوی سەربازی لە نێوان کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێزەکان لە نزیکی سنووری ڕووسیا و ئۆکراین .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئێندێپێندێنت ، وەزارەتی بەرگری ئۆکراین هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە نزیکەی ٩٠ هەزار هێزی ڕووسی لەوێ کۆبوونەتەوە .

ئەم وێنانە ، بە بیر هێنەرەوەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کەریمە لە حەفت ساڵی ڕابردووە کە بوو بە هۆی یەکگرتنەوەی ئەم خاکە .

ئانتۆنی بلیکن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە هەڕەشەی ئێستا ڕایگەیاند و ووتی : ئێمە تێگەیشتنێکی ڕوون و بەرچاومان دەربارەی ئامانجەکانی مۆسکۆ لە بەر دەست نییە بەڵام دەستوور گشتی ڕووسیا دەزانین و نیگەرانی ئێمە ئەوەیە کە ڕووسیا لەوانەیە تووشی هەڵەیەکی جیددی ببێت و هەوڵ بدات ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئەنجامی دابوو دووبارەی بکاتەوە .

ڕۆژێک دواتر کرێملین ڕایگەیاند کە یەکێک لە فڕۆکەگەلی جێتی شەڕکەری ڕووسیا فڕۆکەیەکی سیخۆڕی بەریتانیای لە دوای فڕینی لە نزیکی کەریمە لە ڕۆژی پێنجشەممە دا ناچار بە گۆڕینی ڕێگاکەی کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، فڕۆکەی بۆئینگی بەریتانی " ئاڕ . سی ١٣٥ " بۆ ئەم شبە جەزیرەیە دەریای ڕەش کە ڕۆژئاوا بەردەوام ئەو شوێنە بە هی ئۆکراین دەزانێت نزیک دەبێتەوە .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەم فڕۆکەیە لە دوای هەوڵی فڕۆکەیەکی جێت ی شەڕکەری سۆخۆ ٣٠ بۆ بەدواداچوونی ڕێگای فڕینەکەی خۆی گۆڕیوە .


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە