ئەمریکا : سەبارەت بە هەنگاوەکانی ڕووسیا لە سنووری ئۆکراین هەموو بژاردەکان لە سەر مێزە
ئەمریکا جارێکی دیکە سەبارەت بە کۆگاکردنی هێز و چەک و تەقەمەنی لە سنووری ئۆکراین هۆشداری دەداتە ڕووسیا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا دەربارەی زیادبوونی هەژموونی سەربازی و نیزامی لە سنووری ئۆکراین هەستیارە و لەم بارەیەوە هەموو بژاردەکان لەوانەش سەربازی و نیزامی لە سەر مێز دانراون .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئەورووپا جەختی کردەوە : لە دانیشتنی داهاتووی ناتۆدا سەبارەت بە بابەتی کۆگاکردنی چەک و هێزەکانی ڕوسیا لە سنوور لەگەڵ ئۆکراین بڕیار دەدرێت تاکوو ووڵامی پێویست بە مۆسکۆ بدرێتەوە .
ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ش هەژموونی سەربازی و نیزامی ڕووسیای لە سنوور لەگەڵ ئۆکراین زۆر نایاسایی ناو بردووە .
سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی کردووەتەوە ئەگەر ڕووسیا بێت و دەست بە هەنگاوی سەربازی و نیزامی بدات لە سنوورەکانی ئۆکراین دا ئەوە لەگەڵ بەرەوڕووبوونەوەیەکی جیددی خۆی دەبینێتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە