ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران سەبارەت بە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران سەبارەت بە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی کاردانەوەی نیشان دا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جووڵای، "نێد پرایس" ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لەبابەت کوژاندنەوەی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی کاردانەوەی نیشان دا و ئەو هەنگاوەی ڕێژیمی ئێرانی بە خراپ وەسف کرد.
"نێد پرایس" هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەبێ ووڵامی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بداتەوە و ڕوونکردنەوە بدات، بەڵام کوژاندنەوەی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی، نییەت خراپی ئەو ڕێژیمە دەردەخات.
بەرپرسی ئاژانسی ووەزەی "ئەتۆمی"ش لەو بارەوە وتوویەتی کە ئیمکاناتی چاودێری ئاژانس لە ئێراندا زۆر سنووردار کراوەتەوە.
لە ئێستادا تا دێت چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران زیاتر دەبن و ڕێککەوتنی بەرجام ئاسۆیەکی بۆ جێبەجێبوون تێدا بەدی ناکرێت.
ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی تا ماوەیەک بەر لە ئێستا لە ڕێگای کامێراکانی پەیوەندیدار بە گرێبەستی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان "NPT" و هەروەها کامێراکانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەرجام، چاودێری بەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا دەکرد.
"موحەمەد ئیسلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران لەو بارەوە وتوویەتی کە ئەو کۆمەڵە کامێرایە بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتی پاڵدراوەکانی درووستکردنی چەکی ئەتۆمی بە ڕیژیمی ئێران دانراون و هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر تۆمەتەکان لە جێگای خۆیان بن، کامێراکان دەکوژێننەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە