ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...   ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ئەمریکا: چارەنووسی بەرجام ڕووبەڕووی پرسیارێکی گەورە بووەتەوە

ڕۆبێرت مالی دەڵێ: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا نییە و چارەنووسی ئەو ڕێککەوتنە ڕووبەڕووی پرسیارێکی گەورە بووەتەوە.

ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری”پۆلێتیکۆ” کە ڕۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بڵاو بووەتەوە، سەرەڕای ئاماژە بە نەگەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەننا و لەهەمبەر ئەوەیکە ئێران بۆ گەڕانەوە چی دەکا و چی ناکا ەوتی: وتووێژە ناوەکییەکانی ڤییەننا بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادا نییە و چارەنووسی ووتووێژەکان ناڕوونە.

ڕابێرت مالی، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە ئەمریکا بۆ دەسپێکردنەوەی وتووێژەکان ئامادەیە، وتی: ئەگەر ڕێککەوتنمان پێ دوور لە چاوەڕوانی بوایە، ئامادەیی خۆمانمان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەرنەدەبڕی.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران و ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا بگەن بە ڕێککەوتن، ئەوە دەچینە قۆناغێکی نوێوە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەکرا بە هاوکاری هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانمان کاردانەوەی تووندمان لەبەرانبەر ئێراندا دەبێ.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی سێ ووڵاتی ئەورووپایی” بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا” لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەهەمبەر دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ووزە لەهەمبەر خێراترکردنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران، نیگەرانی توندی خۆیان بۆ ئامانجە ناوکییەکانی ئێران دەربڕی و هەوڵەکانی تارانیان بۆ خێراترکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوەکی ناوبرد.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە