ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەداتە تورکیا
پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەداتە تورکیا
نادین مایینزا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازادییه ئاینییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت، "ئەمریکا داوای له توركیا كردوه به‌پێی نه‌خشه ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "بوونی سوپای تورکیا لەڕۆژئاوا ڕەت دەکەینەوەو داواشدەکەین خاکی ووڵاتەکە بەجێ بهێڵێت".
سەرۆکی لیژنە ئەمریکیەکە باسی لەوەش کرد ، له‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانەوە ئاماده‌كراوە دەرکەوتوە، توركیا له‌و شوێنانه‌ی داگیریكردوون به‌رامبه‌ر به‌پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه پێشێلكاری ئه‌نجامده‌دات، تاوانیش به‌رامبه‌ر به ژنان و مەسیحی و یەزیدی و كوردەکان ئەنجام دەدات.
جێگای ئاماژەدانە کە دوێنێ پاش بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کۆبانێ، نەدین ماینزا، ئەندام لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی ئەمریکا، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە داوا لە ئەورووپا و ئەمریکا دەکات گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ دەرچوونی لە خاکی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان.
دوێنێ لە توویتێکدا نەدین ماینزا ڕایگەیاند، "تورکیا پێویستە بچێتە دەرەوەی خاکی سووریا، بۆردومانەکانی تورکیا زیان بە ئازادیی ئایینی گەلانی سووریا دەگەینێت".
ئەندامی ڕێکخراوە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە ئەمریکا و ئەورووپا، فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی بوردومانەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە