ئەمریکا : سەرکردەیەکی داعشمان لە سووریا بە دیل گرتووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : سەرکردەیەکی داعشمان لە سووریا بە دیل گرتووە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سەنتکام) ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا دژی داعش، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان بەناوی ئەبوو خەلیل ئەلفەدانی لە باکووری سووریا یان دەستگیرکردووە.
ئەمریکا لە ٢٣ی حوزەیران بە هاوکاری هەلیکۆپتەر ئۆپراسیۆنی خۆی ئەنجامدا و لە ئۆپراسیۆنەکەدا زیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیاند. ووتەبێژی ڕێکخراوی CENTCOM لیوا ترۆی گارلۆک سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە ئەمانەی خوارەوەی ڕاگەیاند : "دەستگیرکردنی کەسانی وەک ئەلفەدانی توانای ئێمە زیاد دەکات بۆ دەستگیرکردنی داعش و ناسینەوەیان لە بەرەکانی شەڕ و ئامانجکردن و دوورخستنەوەیان لە لای خۆمان". کۆمپانیای سەنتکام بەردەوامە لە کارکردنی زۆر بۆ شکستپێهێنانی داعش بۆ هەمیشە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە