ئەمریکا شێوازی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ ئێران ، ڕووسیا ، چین و کۆریای باکوور دەگۆڕێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا شێوازی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ ئێران ، ڕووسیا ، چین و کۆریای باکوور دەگۆڕێت .
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە سەر گۆڕانکاری شێوازی دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ ئێران ، ڕووسیا ، چین و کۆریای باکوور جەخت دەکاتەوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە یەکەمین ووتاری خۆیدا لە دانیشتنێکی هاوبەش لە کۆنگرەی ئەمریکادا جەختی لە سەر گرینگی دیپلۆماسی کردەوە و ووتی : بە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ چین و ڕووسیا نین .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ جۆ بایدن لە هەمان حاڵدا پەیمانیدا کە لە بەرامبەر هەر دوو هێزدا پایەدار دەبێت و بە هیزی بەرەو گەشەی چین بۆ بەرزکردنەوەی سەرمایەگوزاریگەلی بەرفراوان ئاماژەی کرد .
ئەو هەروەها ووتی : من بە روونی پووتین م تێگەیاندووە کە ئێمە بە دوای تووندبوونی پەیوەندییەکانی نین بەڵام هەنگاوەکانی ئەوان پاشهاتگەلێکی بەدواوە دەبێت .
بایدن هەروەها ئاماژەی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و کۆریای باکوور کرد و ووتی : ئێمە بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەگەلێک کە بوونیان هەیە لە ڕێگای دیپلۆماسی و سیاسەتی هێڵەرەوە لەهەڵ هاوپەیمانەکانی خۆمان هاوکاری دەکەین .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە