ئەمریکا فرۆشتنی ڕادار و فڕۆکەی بە وولاتی میسڕ پشتڕاست کردەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا فرۆشتنی ڕادار و فڕۆکەی بە وولاتی میسڕ پشتڕاست کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەک و فڕۆکەی بە ووڵاتی میسڕ پشتڕاست کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، پێنتاگۆن ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی ڕادارگەلی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەگەلی سی - ١٣٠ ی سووپەر هێرکووڵس بە میسڕی بە بەهای گشتی زیاتر لە ٢.٥ میلیارد دۆلار پشتڕاست کردوەتەوە .
پێنتاگۆن ڕایگەیاند فرۆشتنی ١٢ فڕۆکەی سووپەر هێرکووڵس بە بەیاهی ٢.٢ میلیارد دۆلار بریتی لە کەل و پەلی پشتیوانی ، پارچەی یەدەک و پشتیوانی تەکنیکی دەبێت ، کۆمپانیای لاکهید مارتین بەڵیندەری سەرەکی ئەم فڕۆکەیە .
دەوڵەتی میسڕ هەروەها بە دوای کڕینی سێ دەزگای یەدەکی ڕاداری زەوینی لە جۆری SPS-48، ماتۆڕ ژێنێڕاتۆر ، ڕاهێنان و کەل و پەل و کەرەستەی پەیوەندیدارە .
جێگای ئاماژەدانە پشتڕاست کردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە فرۆشتنی چەک و فڕۆکە بە میسڕ یەکێک لە قۆناغەکانی فرۆشتن ە و هێشتا ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و میسڕ واژوو نەکراوە . ئەمریکا بەردەوام بە باڵا دەست بوونی ئیسرائیل لە هەموو بوارەکانی نیزامی و سیاسی لە ناوچەکە پابەندە و ئیزنی ئەوە نادات ووڵاتانی هاوپەیمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوپای ئیسرائیل ، چەک و و توانمەندی سەربازی باڵایان هەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە