ئەمریکا فڕۆکەی ئێف ١٥ بە میسڕ دەفرۆشێت

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا فڕۆکەی ئێف ١٥ بە میسڕ دەفرۆشێت

میسڕ لە دوای عەرەبستانی سەعوودی ، قەتەر ، و ئیسرائیل چوارەمین خاوەنی ئەم فڕۆکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت .

واپێدەچێت کە کۆمکاری عەرەبی میسڕ لە ئاستانەی گەیشتن بە یەکێک لە داواکارییە دێرینە سەربازییەکانی خۆی لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا یە : وەرگرتنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ١٥ ەیە .

ژەنەڕاڵ کینت مەکێینزی ، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتی دەوڵەتی بایدن بە نیازە لە کۆتاییدا دوای چەندین ساڵ ، داواکاری میسڕی بۆ کڕینی ئێف ١٥ دەستەبەر دەکات . ئەم داواکارییە بە دژایەتی هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا ڕووبەڕوو بووە کە ڕەخنەی لە کارنامەی مافی مرۆڤی میسر دەگرن .

فڕۆکەگەلی ئێف ١٥ نزیک بە ٥٠ ساڵ پێشینەیان هەیە ، بەڵام هەروەها لە باشترینەکان لە جۆری خۆی هەژمار دەکرێت و بەناوبانگە کە پێشینەی شکست لە تێکهەڵچوونگەلی ئاسمانی دا نەبووە .

جگە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، هیزی ئاسمانی ژاپۆن ، عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل لە گرینگترین مۆشتەری و کڕیارەکانی ئەم فڕۆکەیەن . هیزی ئاسمانی قەتەر یش لەم دواییانە یەکێک لە پێشکەوتووترین هاوشێوەکانی ئەم فڕۆکەیەی وەرگرت .

ئەم فڕۆکانە پێشینەی کەڵک وەرگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان هەیە و میسر لە هەمان سەرەتای درووستکردنیان " ٤٩ ساڵ پێس " داوکاریان بووە . لە هاوینی ساڵی ١٩٨٤ ، هێزی ئاسمانی عەرەبستانی سەعوودی لە ئاکامی شەڕی ئێران و عێراق لە ئێف ١٥ ەکانی خۆی کەلکی وەرگرت تاکوو دوو فڕۆکەی فانتۆمی ئێف ٤ ئی هێزی ئاسمانی ئێرانی تیکشکاند ، ئیسرائیل یش بارەها لە هێرسەکانی خۆیدا ئەوانی بە کارهێناوە .

ئێف ١٥ دیزانی کۆمپانیای " مەک دانێل مەک داڵاس " ە کە لە ئێستادا بەشێک لە بۆئیگ ە و لە دەرئەنجامدا ئەم فڕۆکانەش لە لایەن بۆئینگ ەوە بەرهەم دێت ، نیزامییەکان ئەم فڕۆکەیە بە شیوەی هەمیشەیی بە ناوی تەواوی یەوە " مەک دانێل مەک داگلاس ئێف ١٥ ئیگڵ " دەناسن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە