ئەمریکا ، فەڕەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا ، فەڕەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند

دوو ئەندامی ئەورووپایی بەرجام و ویلایەتەیەکگرتووەکان کە بە شێوەیەکی تاک لایەنە ڕێکەوتنەکەی بەجێ هێشتووە لە کۆنفڕانسێکی پێداچوونەوە " ئێن پی تی " جارێکی دیکە قسەکانی دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دووبارە کردەوە و ووتیان هەڵویستی ئەوان ئەمەیە کە ئێران نابێ دەست بە توانمەندی درووست کردن و بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی بگات .

سی ووڵاتی ڕۆژئاوایی جارێکی دیکە تۆپی دواخستنی دەست پێکردنەوەی ووتوویژەکانیان هاوێشتە زەوینی ئێران و داوایان لە ئێران کرد بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی بەرجام و ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ی شەورای ئەمنییەت و بەپەلە لەگەڵ ئاژانسی ووزە بۆ لادانی پرسیارگەلی پەیوەندیدار بە مەوادد و چالاکیگەلی ئەتۆمی ڕانەگەێندراوی لەناکاو بە پێی ڕێکەاتنگەلی پادێمانی جێگای پێویستی ئێن پی تی هاوکاری بکات .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە