ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە گرینگە ڕاهێنان بەشەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ئەمریکا لەسەر تانکی پێشکەوتوو ڕاهێنان بەشەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
لەیهكێك لهبنکە سەربازییهكانى ئهمریكا لهڕۆژئاواى كوردستان، ڕاهێنهره پێشكهوتوو بهئهزموونهكانى ئەمریکا لەڕۆژئاوا دەستیانکردوە بەڕاهێنانی یەکە تایبەتەکانی سەر بەهێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) لەسەر تانکی پێشکەوتوی ئەمریکی لەجۆری "برادلی".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی "ستێپ" کە پشتی بەسەرچاوەکانی خۆى لەڕۆژئاوای کوردستان بەستوە باسى لهوهكردوه، ئەو جۆرە تانکانە بەم دواییانه گەیشتونەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێکیان لەبنکەی سەربازی "کێڵگەی نەوتی عومەر" لەپارێزگای دێرەزۆری ڕۆژهەڵات بۆ بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی داهاتوو دژ بەتیرۆریستانی داعش جێگیرکراون.
ئاماژه بهوهشكراوه، "هێزەکانی ئەمریکا یەکە تایبەتەکانی سەر بەههسهده لەسەر لێخوڕینو شێوازی بەکارهێنانیانی ئەو جۆرە تانکە پێشکەوتوانە لەبوارەکانی پەیوەندیکردنى بێتەلو دیاریکردنی پێگەکان فێردەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی سەربازیش بەئاژانسەکەیان وتوە، "هێزەکانی ئەمریکا بڕیاریانداوە چەند تانکێکی جۆری برادلی لە دەورووبەری کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لەگوندەواری دێرەزوری ڕۆژهەڵات و بەرامبەر بەهێزەکانی ڕژێمی سووریاو میلیشیا چەکدارییە سورییەکانی سەر بەئەسەد جێگیر بکات".
ئەوەش هاتوە، "ژمارەی تانکەکانی جۆری برادلی لەڕۆژئاوای کوردستان دەگاتە 35 تانک کە بەسەر بنکە سەربازییەکانی ڕمێلانو شەدادی لەگوندەواری حەسەکەو بنکەی سەربازی کێڵگەی نەوتیی عومەرو کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لەپارێزگای دێرەزوری ڕۆژهەڵات دابەشکراون".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە