ئەمریکا : لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە بەرجام کێشە و گرفتگەلی تاکتیکی مان هەیە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە بەرجام کێشە و گرفتگەلی تاکتیکی مان هەیە
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هیچ شک و گەمانێک نییە کە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و شەریکە ئیسرائیلی یەکانمان سەبارەت بە بەرجام کێشە و گرفتی تاکتیکی مان هەیە . بەڵام دەربارەی ئامانجی گشتی بەرجام ، لەگەڵ یەکتر هاوڕا و هاوبیرین و لەو باوەڕین کە ئێران هیچ کات نابێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .
دیپلۆماسییەکانی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی بەرامبەر بە پابەندی بەرجام کاریگەرترین ئامێرە بۆ دەستڕاگەیشتن بەم ئامانجە .
ئەگەر بتوانین بگەڕێینەوە بۆ پابەندییەکی هاوبەش لە بەرجامدا ، ئێران ناتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە