ئەمریکا لە بەرامبەر ڕاگرتنی ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران ەوە پێشنیارێک دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە بەرامبەر ڕاگرتنی ٢٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێران ەوە پێشنیارێک دەخاتە ڕوو
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هەواڵنێری پۆلیتیکۆ بڵاوی دەکاتەوە کە ئەمریکا بەنیازە بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندنی ۲۰٪ی یۆرانیۆم لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هەندێک لە گەمارۆوەکان کەم بکاتەوە بەڵام تاکوو ئێستا " ئەم بابەتە پێشنیارێکە و هێشتا پەسەند نەکراوە "
▪️نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەم پێشنیارە کاردانەوەی نواند و لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی:
▫️بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پێویست بە پێشنیارێکی تازە نییە تەنها دەبێت دەستبەجێ و بە تەواوی، هەموو بەڵێنەکانی ڕاگەیێندراوی ٢٢٣١ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکات و گەمارۆوەکان لابەرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە