ئەمریکا لە درووست کردنی چەکی بەهێزی نوێێ " پۆزئێدۆن " ی ڕووسیا نیگەرانە
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە درووست کردنی چەکی بەهێزی نوێێ " پۆزئێدۆن " ی ڕووسیا نیگەرانە
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانی درووست کردنی ئامێرێکی ژێردریایی بێ سەرنشین " پۆزئیدۆن " ی ڕووسیایە و لە خۆی دەپرسێت کە ئایا کەلک وەرگرتن لە تێکهەڵچوون و دەرگیری گەلی لەناکاوی سەربازی و نیزامی هاوشێوە لەگەڵ یاساکانی نێودەوڵەتی یە ؟
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم باباتە ڕۆژی هەینی ١٣ی نۆڤەمبەر ، کریستۆفەر فۆرد ، دەستیاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئەمنییەت و قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکگەلی ئەتۆمی لە سمینارێکی ئۆنڵاین دا کە لە لایەن ئەنجوومەنی مافناسانی ئەمریکا بەڕێوەچوو ڕاگەیندرا .
فۆرد جەختی کردەوە کە نیگەرانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەربارەی سیاسەتی هێڵانەوەی ئەتۆمی ڕووسیا هۆکاری هەیە . ئەو هەروەها ووتی : فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕایدەگەێنێت کە دۆکتۆرینی ئەم ووڵاتە لەگەڵ کێشەگەلی یاسایی نێودەوڵەتی بەرامبەری هەیە و چەکگەلی ئەتۆمی تەنیا بۆ بەرگری و هێڵانەوە بووە و بەکراهێنانی ئەوانە وەکوو دواهەمین چارەسەر لە بەرچاو گیراوە و جەختی کردەوە کە دەبێ لە سەر ڕاستی ئەم قسانە هیوادار بین .
فۆرد هەروەها ڕایگەیاند نیشانەیەکی دیکە کە جێگای نیگەرانییە ، درووستی کردنی ژێردەریایی بێ سەرنشین ی پۆزئیدۆن ە بە ووزەخانەی ئەتۆمی لە ڕووسیایە کە بە پێی شەواهید و بەڵگەکان بە کڵاوەی ئەتۆمی بە ڕێژەی چەند مێگاتۆنی یەوە چەکدارە و لە ماوەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکاندا بە مەبەستی لە ناوبردنی شارگەلی کەنارئاوی ویلایەتەەیەکگرتووەکان لەگەل سۆنامی ڕێئاکتیڤی دەخرێتە ناو زەریاوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە