ئەمریکا لە دەریای عۆممان نەمایشی سەربازی بەڕیوە دەبات
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە دەریای عۆممان نەمایشی سەربازی بەڕیوە دەبات .
هێزی دەریایی ئەمریکا هەواڵ لە بڕیاری خۆی بۆ بەڕێوەبردنی نەمایشێکی سەربازی بە هاوکاری ووڵاتانی بەلژیکا ، فەڕەنسا و ژاپۆن لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەدات .
لەم مانۆڕە سەربازییەدا کە ڕاهێنانی گرووپیی " شەڕی دەریای عەرەب " ناوی لێندراوە ، کەشتی گەلی سەربازی لە چوار ووڵاتی ناوبراوەوە بۆ ڕاهێنانی سەربازی هاوبەش لە دەریای عەرەب و کەنداوی فارس سەرقاڵ دەبن .
لە نێوان کەشتی گەلی شەڕی ناوبراودا ، کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسەوی " شارل دووگۆڵ " و کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی " مەکین ئایسلەند " یش بەشداری یان دەبێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە