ئەمریکا لە سووریا و عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی " ئاڤێنجەر " Avenger جیگیر دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە سووریا و عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی " ئاڤێنجەر " Avenger جیگیر دەکات .
ئەمریکا بە نیازە لە سووریا و عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی جووڵێنەر ی ئاڤێنجەر جێگیر بکات و دامەزرێنێت .
ماڵپەڕی فۆربس لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئەگەری ئەوەی دا کە ئەمریکا بڕیاری وایە بەم زووانە لە سووریا و عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی جووڵێنەر جێگیر بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕاپۆرتە بریتییە لەوەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرزایی خواری " ئاڤێنجەر " باشترین سیستەمە بۆ پاڵپشتی کردن لە هیزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق لە بەرامبەر هەڕەشە ڕۆژ لە دوای ڕۆژەکانە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەدییان دەهێنن .
لە کۆتایی مانگی فێبریوەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وێنەگەلێک بڵاو کراوەتەوە کە گومان دەکرا گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئاڤێنجەر Avenger لە ڕێگای گەورە ڕێگایەک لە سووریاوە بەرەو عێراق نیشان دەدات . گومانەی ئەوە دەکرێت کە ئەم سیستەمە بۆ مەقەڕری هیزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریاوە گواسترابێتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە