ئەمریکا لە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات زۆر نیگەرانە
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات زۆر نیگەرانە
چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد لە ئەبووزەبی ، یەکەمین سەفەری ئەو بۆ ووڵاتێکی عەرەبی لە دوای دەستپێکردنی شەڕی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بوو .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ لە سەر بابەتی چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا ، لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی " لە ناخەوە دڵ سارد و نیگەران " بووە .
نێد پراسی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ووتی : ئێمە داوا لە ووڵاتانێک کە بە نیازی دەستپێکردنەوەی دووبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەدن دەکەین ئەو تاوانە ترسێنەرەی کە ڕژیمی ئەسەد لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە سەر خەڵکی سووریای دا هێناوە و هەروەها ئێستاش بەردەوامی هەوڵەکانی ئەم دەوڵەتەی بۆ پێش گرتن لە دەستڕاگەیشتنی بەشێکی گەورەی ووڵات بە ئەمنییەت و هاوکاریگەلی مرۆڤدۆستانە بە گرینگی یەوە لەبەرچاو بگرن .
پرایس ووتی کە سەفەرەکەی ئەسەد بۆ ئیمارات بە شێوەیەک هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مەشرووعییەت ە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە