ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی گرینگ دا هۆشداری دەداتە کوردستان سەبارەت بەم بابەتە
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی گرینگ دا هۆشداری دەداتە کوردستان سەبارەت بەم بابەتە
چه‌كدارانی داعش وه‌ك جاران به‌هێز نین و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی كوردستان پێشبینی ناكه‌ن جارێكی دیكه ئه‌و توانایه‌یان هه‌بێت كه شارێك، یان ناوچه‌یه‌ك داگیر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه پلانی سه‌ربازییان گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه، داعش له‌و شوێنانه‌ی كه بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه له هه‌وڵی خۆڕێك خستنه‌وه‌یه و جووڵه‌كانیان مه‌ترسیدارن.
مه‌ترسی له‌سه‌ر هێڵی ته‌ماسی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه
دوێنێ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو بۆڕیه نه‌وتی كه‌ركووك له ناوچه‌ی خه‌بازه و له ڕێگای بۆمبه‌وه هه‌ردوو بۆڕیه‌كه ته‌قێنرانه‌وه، پێشووتر عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك، ڕاگه‌یاندبوو، كه داعش له باشووری شاره‌كه و ده‌ورووبه‌ری خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و مه‌ترسییان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نیا به قسه بێت، چوونكه له هه‌ندێك شوێن به ڕێكخراوه‌یی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و مه‌ترسی جیددین بۆ تێكدانی ڕه‌وشه‌كه و كۆنترۆڵكردنی چه‌ند شوێنێك. داعش له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ دروست بوو دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پارێزگای مووسڵ و ئه‌نبار توانی ده‌وڵه‌تێكی نوێی تیرۆریستی درووست بكات، كه دواجار به هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌وه، ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی له‌ناو برا، ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ ده‌رفه‌تێكی دیكه بوو بۆ داعش كه له‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه ده‌ست به جووڵه بكاته‌وه، ئێستا جووڵه‌ی داعش له سنووری مادده‌ی ١٤٠ هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌و چالاكییانه ته‌واو مه‌ترسین له‌سه‌ر سنووری كوردستان، جووڵه‌كانی داعش، دووباره هاوپه‌یمانانی ترساندووه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر جووڵەی داعش هه‌یه له كوردستان, لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ووتی: "به‌ڵێ له ڕاپۆرتی ئه‌مریكییه‌كان له دواكۆبوونه‌وه‌مان خستیانه ڕوو كه داعش مه‌ترسیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چوونكه جووڵەكانیان له ناوچه‌ی بۆشایی ئه‌منییە و ئه‌گه‌ر بتوانن په‌لاماره‌كانیان خێراتر ده‌كه‌ن، له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه لای سنووری كه‌ركووك و حه‌ویجه و ڕیاز و دووبز و مه‌خموور داعش جووڵەی زۆره، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر كوردستان. له‌دوای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش دوێنێ ٩\١٢\٢٠٢٠ حكوومه‌تی عێراق هێزه‌كانی خۆی له سنووری ٢٨ خاڵی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه له پارێزگاری كه‌ركووك كشاندووه‌ته‌وه و پۆلیس شوێنیان ده‌گرێته‌وه، و ئێستاش به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و ناوچانه دراوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق".
رایشیگه‌یاند: "مه‌ترسی داعش ته‌واو نه‌بووه، مه‌ترسییه‌كه‌ش گه‌وره‌مان نه‌كردووه به‌ڵگه‌مان هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ناوم هێنان ناوچای هێڵی ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی نه‌كرێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دۆخه‌كه خراپ ده‌بێت، ئه‌و گرووپانه له‌و شوێنانه‌ی سنووری كوردستانن، هێشتا ماون، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر كوردستان ماوه و ده‌بێت له كوردستان یه‌کڕیز بین تا ڕووبه‌رووی ئه‌و ته‌حه‌دیانه بكه‌ینه‌وه.
فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بێنه ئاسمانی كوردستان
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت كه سوپای هاوپه‌یمانان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق داوه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به‌م هێزه‌ی كه ماوه هاوپه‌یمانان بتوانن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه؟ به‌تایبه‌ت له ئاسمانه‌وه؟ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ده‌ڵێت: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق، به‌رده‌وامه و هاوپه‌یمانان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاماده‌ن بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق. ئه‌وه‌یشی هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای ئه‌مه‌ریكا له كوردستان و عێراق كه‌م ناكرێته‌وه و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بێنه ئاسمانی كوردستان، له‌و بارەیە‌وه، هه‌ماهه‌نگیی به‌هێز هه‌یه، نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ته‌وه، چونكه مه‌ترسی داعش نه‌ڕه‌واوه‌ته‌وه، مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر كوردستان به‌رده‌وامه، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ده‌ست ناپارێزن".
هاوكات، فه‌ریق جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ''باس‌نیوز'' گوتی: "دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه جووڵەی داعش له‌و ناوچانه زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه و له لایه‌كی دیكه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان سوپای عێراق هه‌یه له‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی داوه داعش جووڵەی زیاتر بكات، داعش جووڵەی خۆیان به نیشانه‌شێكن و بۆمب زیاتر كردووه و زیادیشی كردووه، به‌ڵام وه‌ك جاران ناتوانن شارێك بگرن، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م بۆشاییه‌كان پڕ بكرێته‌وه و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌كرێت مه‌ترسییه‌كان له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بن".
ووتیشی: "له‌و بارەیەشه‌وه هێزی ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان وه‌ك جاران هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه تا ئێستا له‌و بارەیە‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتن، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ مه‌ترسی داعش زیاتر ده‌بێت، ئه‌وانیش ئاڵوگۆڕ له تاكتیكی خۆیان ده‌كه‌ن، پشتیوانی هاوپه‌یمانانیش بۆ پێشمه‌رگه هه‌رچه‌ند هه‌بێت باشه، پێویسته هاوپه‌یمانان له كوردستان و عێراق هەبن و بڕیاره له ساڵی داهاتوو چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان زیاتر بووه، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زانیاریمان پێ دابن مه‌ترسی هه‌بووبێت هێزی پشتیوانی‌یان ئاماده بوون".
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له كاتێكدایه كه ڕۆژی 9-12-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق (2014-2018)، کۆتاییهاتنی شەڕی دژی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند. دوای چەند ساڵ لەو لێدوانەی حەیدەر عەبادی، هێشتا داعش لە عیراق ماوە و بەردەوام هێز و میلیشیاکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.
عەبادی لەو ڕۆژەدا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی هەموو خاکی عێراقیان لە داگیرکاریی داعش ڕزگار کردووەتەوە و سنووری نێوان عێراق - سووریاشیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە، ”بەمەش شەڕی دژی داعش لە عێراق کۆتایی هات“.
لە مانگی 6ی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە