ئەمریکا لە کڕینی گرینلەند پەشیمان دەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا لە کڕینی گرینلەند پەشیمان دەبێتەوە .
ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بیرۆکەی کڕینی گرینلەند لە دانیمارک پاشگەز بووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆژنامەی گاردییەن ، ئانتۆنی بلینکن لە ووتووێژ لەگەل ڕۆژنامەواناندا ڕایگەیاندووە : کە ئەو سەردانی گرینلەندی کردووە چوونکە ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ حۆکمڕانی خۆدمۆختاری بەهێز بکات نە بۆ ئەوەی کە ئەوێ بکرێت .
بلینکن لە ووڵامدانەوەی بە پرسیارێک کە ئایا ئەمریکا لە کڕینی گرینلەند پاشگەزبووەتەوە ، ووتی : " بەڵێ "
پێشتر ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ستریت ژۆڕناڵ لە زاری سەرچاوەیەک لە ناو کۆشکی سپی ڕاپۆرتی دا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بە نیازە کە گرینلەند بکڕێت . ئەمە گەورەترین جەزیرەی جیهان ە کە لە حۆکمڕانی دانیمارک ە کە بە شێوەی خودمۆختار ئیدارە دەکرێت .
سەرۆکوەزیرانی گرینلەند مەت فرێدڕیکسۆن لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی سێرمیتسیاک بەم هەنگاوەی ترامپ کاردانەوەی نیشان داوە ووتی : " گرینلەند فرۆشی نییە . گرینلەند سەر بە دانیمارک نییە و سەر بە گرینلەند ە . من بە ڕاستی هیوادارم کە ئەم بابەتە بە شێوەی جیددی نەووترابێت .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە