ئەمریکا متمانەیەکی گرینگ بە ئیسرائیل دەدات
پەیامی کورد ... ئەمریکا متمانەیەکی گرینگ بە ئیسرائیل دەدات
نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئەمریکا " ئازادی کارکردن " ی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بە فەرمی دەناسێت .
نەفتاڵی بینت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتووێژی و گفتۆگۆی تەلەفۆنی دا متمانەی پێداوە کە چ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ بەناوبانگ بە " بەرجام " زیندوو ببێتەوە چ نەبێتەوە ، ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " ئازادی کارکردن " ی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕژیمی ئێران بە فەرمی دەناسێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی " تایمزی ئیسرائیلی " دووشەممە ٧ی فێبریوەری نەفتالی بێنت لە ماوەی دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : من بابەتەکەم بە " جۆ بایدن " ڕوون کردەوە ، و خۆشحاڵم کە ئەو بە ڕوونی و بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئازادی کارکردنی خۆی لە هەر دۆخێکیدا دەپاریزێت . ئەمە زۆر گرینگە چ لە ڤییەننا ڕێکەەتن بکرێت و چ نەکرێت ، ئەوە ئێمە ئازادی کارکردنی خۆمان دەپارێزین ."
ئی یال هۆڵاتۆ ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئیسرائیل ، یش لە ماوەی ئەم دانیشتنەدا سەرفەسڵی هەڵسەنگاندنی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەربارەی ساڵی ٢٠٢٢ ی کە ڕۆژی یەکشەممە ڕادەستی بێنت کرابوو ، لە بەردەستی نوێنەانی ڕۆژنامەوان دانا و جەختی کردەوە ئەمساڵ " ساڵی گۆڕانکاری لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران " دەبێت
هۆڵاتۆ ووتی ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ و لەو حاڵەتەدا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کەرەستەکانی خۆی بۆ هاندانی ڕژیمی ئێران بەرەو ڕێکەوتنێکی " درێژخایەن و بەهێزتر " لە دەست دەدات . ئەو ووتی : " ئێمە دەبی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بین ، چ مامەڵەیەک بکرێت یا خود نەکرێت " .
هۆڵاتۆ هەروەها هەماهەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکای دەربارەی بابەتی ئەتۆمی ئێرانی " قووڵ ، گرینگ و ڕابۆردی " ناو برد ، و لە دوای دانیشتنی ڕۆژنامەوانی شەوی دووشەممە سەفەری واشینتۆن دیسی پایتەختی ویلایەتەیەکگرتووەکانی کرد تاکوو لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەەکەی خۆی جەیک سالیڤان گفتۆگۆ و ڕاوێژ بکەن .
بەرپرسێکی پلە بالای ئیسرائیلی بە تایمزی ئیسرائیلی ووتووە کە لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا ئیسرائیل ڕێکارەکانی خۆی لە بەرامبەر ڕژیمی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە و کاروباری درێژخایەنتری بۆ سست و لاوازتر کردنی کۆماری ئیسلامی دەست پێکردووە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە