ئەمریکا : مۆدێڕنیزە کردنی سیستەمی نیزامی و سەربازی چین مەترسییە بۆ تایوان

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا  : مۆدێڕنیزە کردنی سیستەمی نیزامی و سەربازی چین مەترسییە بۆ تایوان .

بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو هەوڵەی چین بۆ مۆدێڕنیزەکردنی سیستەمی سەربازی لە ئەرتەشەکەی خۆیدا کە ناوی دەبات خستە بەر ڕەخنەی تووندەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، ئادمیراڵ دەیڤیدسۆن فەرماندەی باڵای هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە زەریای ئارام ڕایگەیاند : مۆدێڕنیزاسیۆنی نیزامی و سەربازی لە چێن هەڕەشە و مەترسییەکی جیددییە بۆ تایوان . چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و بە دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی خۆی دژبەرایەتی دەکات . ئەم ژەنەڕاڵە ئەمریکییە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو چین تا ٦ ساڵێ دیکە هێرش دەکاتە سەر تایوان .

لە ساڵانی ڕابردوودا چین زۆر بە تووندی لە سەر مۆدێڕنیزەکردنی پێشەسازی خۆی بە تایبەت لە ناوچەکانی پەیوەندیدار بە تایوان و دەریای چین ی باشوور ییەوە سەرمایەگوزاری کردووە کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی درووستبوونی کێشە و ئاڵۆزی لەگەڵ ئەمریکا . ژەنەڕاڵ دەیڤیدسۆن ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەم هەنگاوانەی چین هەڕەشە کردن لە تایوان ە . بەرپرسێکی ئەمریکی دیکەش ووتوویەتی چین ٢٥ کەشتی شەڕی نوێی درووست کردووە کە لەو کەشتی یانە بۆ کەشت لێدان لە ناوچە کێشە لەسەرکان لەگەڵ دراوسێیەکانی کەڵکی لێوەردەگرێت .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە