ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربارەی هێرشەکانی سەر ئیمارات ڕاگەیاند و بڕیارێکی دەرکرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربارەی هێرشەکانی سەر ئیمارات ڕاگەیاند و بڕیارێکی دەرکرد .
ژەنەڕاڵ مەکێننزی فەرماندەی کۆمیتەی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئیمارات لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان کاریگەر بووە بەڵام ئێمە دەبی بۆ باشتربوون و بەهێزترکردنی هەوڵ بدەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەکێننزی لە گفتۆگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی ڕایگەیاند : ئەمریکا لەگەڵ ئیمارات و هاوپەیمانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بە مەبەستی بەرفراوانکردنی ڕێگەگەلی کاریگەرتر لە ڕاستای ڕاگرتنی هێرشگەلی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان هاوکاری دەکات .
ئەو ووتی : لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە و کۆمپانیاگەلی پەرەپێدانی تەکنۆڵۆژیای بەرگری لە ئەمریکا بە مەبەستی بەرفراوانکردنی ڕێگە چارەگەلێک لە ڕاستای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان پێش هاوێشتن یان لە حاڵی هاوکاریکردنین . ئامانج لەم سیستەمە بەرگرییانە دۆزینەوەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و بەرەنگاربوونەوە لەگەل ئەوان ە پێش هاوێشتن یان .
مەکێنزی بە ئاماژەدان بەوەی کە هێرشەکان بۆ سەر ئیمارات زۆر بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییە جەختی کردەوە : ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە دۆستی خۆی ئیمارات بە خێرایی کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و هێڵی مووشەک گەلی هیدایەت کراوی یوو ئێس کووڵ ی کە پۆتانسیەڵ گەلی بەرزی دژو مووشەکی بالیستیکی هەیە ، ناردووە و بەم زووانە ئەم هێڵە لە ئاوەکانی ئیمارات دەکەوێتە حاڵەتی گەشت لێدان و چاودێریکردنەوە
فەرماندەی هیزەکانی ناوەندی ئەمریکا " سەنتکام " بە ئاماژەدان بەوەی کە هەفتەیەکی دیکە گرووپێک لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف-٢٢ بۆ ئیمارات دەنێرن کە یەکێک لە باشترین فڕۆکەگەلی شەڕکەری باڵای ئاسمانی لە جیهانە دەربارەی بە تێرۆرسیت ناو بردنی ئەنسارۆڵلا ش ووتی : ئەم بابەتە ڕادەستی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا دەکەین بەڵام دەڵێم کە حووثییەکان باپەرسیارانە ڕەفتار دەکەن و بەردەوامی بە هێرشەکانی خۆیان دەدەن بۆ سەر ئیمارات و عەرەبستان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە