ئەمریکا هاوردەکردنی کاڵاگەلی چینی قەدەغە کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا هاوردەکردنی کاڵاگەلی چینی قەدەغە کرد
هاوردەکردنی کاڵاگەلی چینی لە ناوچەی سین کیانگ بۆ ئەمریکای قەدەغە کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا یاسای پێشگیری لە کاری زۆرەملی ئۆیغورەکانی واژوو کرد و بە پێی ئەم یاسایە هاوردەکردنی کاڵاگەلی بەرهەم هاتوو لە ناوچەی سەربەخۆی ئۆیغور سین کیانگ چین بۆ ئەمریکا لە دوای ئەمەوە قەدەغە دەبێت .
واژووی ئەم یاسایە لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دوای ئەوەوە دێتە ئاراوە کە مەجلیسی سێنا و مەجلیسی نوێنەرانی لاپەڕەی کۆتایی ئەم یاسایەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە پەسەند کردبوو .
بە پێی ئەم یاسایە " هاوردەکردنی کاڵا ، کەل و پەل و ئەو بەرهەمانەی کە ڕاستەوخۆ لە ناوچەی ئۆیغوری سین کیانگ بەرهەم دەهێندرێت یا لە لایەن ئۆیغورەکان ، قەزاقەکان ، قێرقیزەکان و یا تەبەتییەکان لە چینم درووست دەکرێت " بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات .
ئەم یاسایە هەروەها سەرۆککۆماری ئەمریکا بەرپرسیار دەکات تاکوو هەندێک لە بەرپرسانی چینی پەیوەندیدار بە ناوچەی سین کیانگ ی گەمارۆ بدات .
یاسای ئاماژەپێکراو هەروەها وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسیار دەکات تاکوو ٩٠ ڕۆژ لە دوای پەسەندکردنی ئەم یاسایە دیار بکات کە ئایا کاری زۆرەملی و باقی خاڵەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی ئۆیغورەکان و کەمینەکان لە سین کیانگ دەتوانێ بە شێوەی سیستێماتیک و بەرفراوان هەژمار دەکرێت و لە قۆناغی دواتردا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی یا خود کۆمەڵکوژی هەژمار دەکرێت یا خود نا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە