ئەمریکا : هاک کەرگەلی کۆریای باکوور ٦١٥ میلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی یان دزی
پەیامی کورد ... ئەمریکا : هاک کەرگەلی کۆریای باکوور ٦١٥ میلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی یان دزی
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێ کە هاک کەرگەلی ژێر پاڵپشتی کۆریای باکوور لە مانگی مارسی ئەمساڵ لە هەنگاوێکدا بڕی ٦١٥ میلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی یان لە یاریزانانی یاری ئۆنڵاینی Axie Infinity یان دزیوە
ئەم یارییە توانایی ئەوە دەدات تاکوو لەو ڕێگایەوە یا خود بە کڕین و فرۆشتنی ئاواتارگەلی ناو یارییەکە ، دراوی دیجیتاڵی بە دەست بهێنن .
ئەم هاکە لەوانەیە یەکێک لە گەورەترین هاک گەلیکە کە تاکوو ئێستا گورزی لە جیهانی کۆد و سڕی دراوەکان وەشاندووە .
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن کە ئەم هاکەی بە گرووپیک بە ناوی " لازاڕووس " ەوە گرێ دەدەن کە وا پێدەچێت لە لایەن دامەزراوەگەلی هەواڵگری کۆریای باکوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت .
ئیدارەی لێکۆڵینەوەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا ، ئێف بی ئای ، ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەک دا ووتی : ئێمە بە لیکۆڵینەوەکانمان بەم دەرئەنجامە گەیشتووین کە گرووپی لازاڕووس و ئەی پی تی ٣٨ کە پەیوەندیدارە بە کۆریای باکوورەوە ، بەرپرسیاری ئەم دزی یەن .
گرووپی لازاڕووس لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە کاتیک بە ناوبانگ گەیشت کە تاوانبار بە هاک کردنی کۆمپانیای وینەیی سۆنی بوو و زانیاریگەلی نهێنی و شاراوەی سۆنی ئاشکرا کرد .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە