ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا
ئەمریکا لەسەر کڕینی بەشی دووهەمی سیستەمی مووشەکی ئێس ـ ٤٠٠ هۆشداری دەداتە تورکیا .
لە سەر بەیاننامەکەی ئەردۆغان دەربارەی کڕینی بەشی دووهەمی سیستەمی مووشەکی ئێس - ٤٠٠ ، ووتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند و ووتی : ئێمە هۆشداری دەدەینە تورکیا کە چیتر کەل و پەلی سەربازی و نیزامی لە ڕووسیا نەکڕێت .
تەلەفزیۆنی CBS ی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی ئەوەی کە " ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا بەشی دووهەمی سیستەمی مووشەکی ئێس - ٤٠٠ بکڕێت ؟ ئەردۆغانیش لە ووڵامدا دەڵێ : بێ گومان بەڵێ ...
هەر لە سەر ئەم ووڵامەی ئەردۆغان ووتەبێژی ئەمریکا ئاشکرای دەکات و ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ هەموو جۆرە بڕیار و بۆچوونە جیاوازەکان دا هەر دوو ووڵات هەوڵ دەدەن خاڵە هاوبەشەکان بەهێز بکەن بەڵام ئەگەر تورکیا جارێکی دیکە چەک لە ڕووسیا بکڕێت ئەوە بێ گومان بەرەوڕووی جەزای قورس دەبێتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە