ئەمریکا هۆکاری گەمارۆدانی تورکیا بە فەرمی ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆکاری گەمارۆدانی تورکیا بە فەرمی ئاشکرا دەکات
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوتا تورکییەکەی مەولوود چاووش ئۆغلۆی وتوە سزاکانی ئەمریکا بەسەر تورکیادا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسی ئێس ٤٠٠ ەوە بوە و ئامانج لێی لاوازکردنی توانا بەرگرییەکانی ئانکارا نیە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کیل براون ووتی پۆمپیۆ لەمیانەی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ چاووش ئۆغلۆ وتوویەتی " ئامانج لە سزاکان ئەوەیە ڕێگە نەدەین ڕووسیا پارەیەکی زۆری دەستبکەوێت و دەستی بگاتە سیستەمی بەرگری تورکیا و کاری تێبکات."
وتیشی " سزاکانی ئەمریکا ئامانج لێیان لاوازکردنی توانا سەربازییەکان تورکیا نیە."
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە " چارەسەری کێشەی ئێس ٤٠٠ بکەن بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەندەکانی هاریکاری بەرگری نێوان دوو ووڵاتەکەدا بگونجێت و بگەڕێتەوە سەر بەرپرسیارێتیەکانی وەکوو ئەندامێک لە هاوپەیمان ناتۆ و جۆرە چەکێک بکڕێت کە لەگەڵ چەکەکانی هاوپەیمانیەتی ناتۆدا بگونجێت."
هەفتەی رابردوو، ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی پیشەسازی چەک و بەرگری تورکیادا سەپاند، بەڕێوبەری پیشەسازی درووستکردنی چەک و تەقەمەنی تورکیاشی لەنێو لیستی سزادراواندا تۆمارکرد، لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی ئەو سزایانە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکییە لە رووسیا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە