ئەمریکا : هیچ بەرەوڕووبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئێران لە کەنداوی فارس نەبووە و ڕووینەداوە
سەرچاوەگەلی ئەمریکی ڕوودانی هەر جۆرە تێکهەڵچوون و بەرەوڕووبوونەوەیەکی مەترسیدار لە نێوان بەلەم و کەشتیگەلی ئەم ووڵاتە و ئێران لە کەنداوی فارس بە درۆ دەخاتەوە ، لە حاڵێکدا کە ئەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاو بووەتەوە نیشان دەدات بەلەمگەلی خێرای ئەمریکی لە کەنداوی فارس کەوتوونەتە بەر تیرڕەسی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەگەلی ئەمریکی ڕوودانی هەر جۆرە بەرەوڕووبوونەوەیەکی مەترسیدار لە نێوان هیچ یەک لە هێزەکانی دەرایی ئەم ووڵاتە و ئێران لە کەنداوی فارس بە درۆ دەخاتەوە .
هاوکات لەگەڵ بە درۆ خستنەوەی ئەم ڕووداوە ڕایگەیاندووە کە دۆخ لە ئاوەکانی ناوچەکە ئارام و لە ژێر کۆنترۆڵ دایە .
هەر لەم پەیوەندییەش دا " تیم کاوکینز " بەرپرسی کاروباری گشتی لە ناوەندی فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا هەندێک ڕاپۆرتگەلی سەبارەت بە بەرەوڕووبوونەوەی کەشتی و بەلەمگەلی دەرایی ئێرانی و ئەمریکی لە کەنداوی فارس ی بە درۆ خستەوەو بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لەم بارەیەوە ووتی : لەم دواییانە هیچ چالاکییەکی کاردانەوەیی و ناکاردانەوەی نا ئەمن یا خود ناشارەزایانە لە نیوان ئێمە و ئێران دا لە کەنداوی فارس ڕووینەداوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە