ئەمریکا : هیچ سیناریۆیەک بۆ سەرکەوتنی ئۆکراین لە تێکهەڵچوونەکانی لەگەڵ ڕووسیا بوونی نییە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : هیچ سیناریۆیەک بۆ سەرکەوتنی ئۆکراین لە تێکهەڵچوونەکانی لەگەڵ ڕووسیا بوونی نییە
ئەفسەرێکی پلە باڵای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە کە هیچ سیناریۆیەک بۆ سەرکەوتنی ئۆکراین لە بەرامبەر شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا بوونی نییە .
دەنێل دەیڤیس ئەفسەرێکی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا لە مەقالەیەکدا کە بۆ گۆڤاری 19FortyFive ی ناردووە ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی توانمەندی بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ ئەرتەشی ڕووسیادا نییە کە هۆکاری ئەمەش کەمبوونی سەرچاوەگەلی سەربازی پێویست و گرینگە .
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە : سیناریۆیەک کە پێش بینی سەرکەوتنی ئۆکراین بکات بوونی نییە . ڕاستی شەڕ ئەمەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین کەرەستەی پێویستیان نییە و توانمەندی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانەی بەرفراوان بە هێزی پێویست ەوە بۆ دەرکردنی سەدان هەزار سەربازی ڕووسی لە ئۆکراین یان لە بەر دەست دا نییە ."
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە