ئەمریکا : هیچ پلانێکیمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێژیمەکەی بەشار ئەسەد دا نییە
پەیامی کورد ... ئەمریکا : هیچ پلانێکیمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێژیمەکەی بەشار ئەسەد دا نییە
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، ئەمریکا هیچ بەرنامەیەکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی دیپلۆماتیک لەگەڵ ڕێژیمی سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دا نییە و لەو سۆنگەیەشە هیچ لایەنێک هان نادەین پەیوەندییان هەبێ.
بەپێی هەواڵی “ڕۆیتەرز” نێد پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢١، لە ووڵامی پرسیارێکدا کە، ئایا تایبەتمەندی کرانەوەی تەواوی ڕێگە سەرەکییەکانی سنووری ئوردن لەگەڵ سووریا و ئایا ئەمریکا پشتیوانی لە پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەکات؟ ووتی: ئێمە هیچ هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕێژیمی بەشار ئەسەد نادەین و پشتیوانی لە هیچ لایەنێکیش ناکەین بۆ پەیوەندی درووستکردن لەگەڵ ئەو ڕێژیمە و نەک هەر هاندەر نابین، بەڵکوو ڕێگریش دەبین.
نێد پرایس، ئەوەشی ڕاگەیاند کە، دەوڵەتی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماتیکی یان هەر شێوەیەکی دیکە لەگەڵ ڕێژیمی سووریا درووست بکات و هیچ لایەنێکیش بۆ ئەو کارە هان نادا، ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دژ بە خەڵکی سووریا تاوانی گەورەی کردووە و هەموو یاساکانی مافی مرۆڤی پیشێل کردووە و بەردەوام کردەوەی کوشتار و لەناوبردنی خەڵکی ئەو ووڵاتەی ئەنجام داوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە