ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا له‌ سلێمانی پشت ڕاست دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا له‌ سلێمانی پشت ڕاست دەکاتەوە

ووتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا له‌ سلێمانی پشت ڕاستکردەوە، كه‌ به‌پێی زانیارییه‌ رانه‌گه‌یندراوه‌كان مەزڵووم كۆبانێ، فەرماندەی سه‌ربازی کورد لە هەرێمی کوردستان له‌ نێو كاروانه‌كه‌دا بووه‌، (هەرچەندە هەسەدە رەتیکردوەتەوە ئەو فەرماندەیە سەردانی سلێمانی کردبێت).
عەقید جۆ بووچینۆ، ووتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رایگه‌یاند، "لە کاتی هێرشەکەدا سێ سەربازی ئەمریکی هه‌بوون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
بەرپرسانی ڕۆژئاوا گومانیان لە تورکیا هەیە کە ئەو هێرشە ئەنجام بدابێت، چوونکە وەک نەیار سەیری کوردەکانی رۆژئاوای کورستان دەکەن، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدراوە.
ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە تورکیا ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەکانی بەرەو فڕۆکەخانە و گەڕانەوەی فڕۆکەخانەکە داخست و بە ئاماژەدان "بە زیادبوونی چالاکی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ کە گوایە مەترسی لەسەر سەلامەتی فڕینەکان درووست دەکات"


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە