ئەمریکا : هێزی سەربازی نانێرین بۆ ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...  ئەمریکا : هێزی سەربازی نانێرین بۆ ئیسرائیل

ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە پێگەی هێزەکانی ئەمریکامان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕیوە، بەڵام حکوومەتی ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە هێزی سەربازی ڕەوانەی ئیسرائیل بکات.

ئێمە نامانەوێت پەرەسەندنێک ببینین.

ئێمە یارمەتی ئیسرائیل دەدەین بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

هەزاران کوژراو و بریندار لە ئیسرائیل شتێکە کە پێشتر ڕووی نەداوە.

بایدن هێشتا پێی وایە چارەسەری دوو دەوڵەتە.

لەم قۆناغەدا مەحاڵە پێشبینی ئەوە بکرێت کە کارەکانی سەعوودیە و ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان چەند کاریگەرییان لەسەر دەبێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە