ئەمریکا هێزێکی دەریایی زیادەی ڕەوانەی کەنداوی هۆرمۆز کردووە
پەیامی کورد ... ئەمریکا هێزێکی دەریایی زیادەی ڕەوانەی کەنداوی هۆرمۆز کردووە
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کەنداوی هۆرمۆز کە زۆرجار کەشتیەکان لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، ئەمریکا هێزێکی دەریایی زیادەی گواستەوە.
تیم هۆکینز، ووتەبێژی هێزی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، میدیاکانی فەڕەنسای ئاگادار کردەوە کە بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکانی کەنداوی هۆرمۆز لەلایەن ئێرانەوە، ئەمریکا بڕیاری داوە هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو زیاد بکات.
فەرماندە ئەمریکییەکە ووتی: "دەریاوانانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی ڕفاندنی کەشتیەکان بوونەتەوە" و ڕایگەیاند: "سەرنجمان خستۆتە سەر زیادکردنی ئامادەیی خۆمان لە کەنداوی هۆرمۆز بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییەکەی". هێزی دەریایی و هێزە چەکدارەکانمان لە قەزاکە مەشقی پێویستیان وەرگرتووە و ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ئۆپراسیۆنێک".
بەگوێرەی لێدوانەکانی ئیدارەی جۆ بایدن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا 3 هەزار هێزی خۆی بە کەشتی جەنگییەوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی هۆرمۆز کردووە، هەروەها فڕۆکەی جەنگی وارتاگ A-10 و F16ی لەو ناوچەیە جێگیرکردووە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە