ئەمریکا هێزێکی هاوبەش بۆ پاریزگاریکردن لە ئەمنییەتی دەریای سوور تەشکیل دەدات
پەیامی کورد ... ئەمریکا هێزێکی هاوبەش بۆ پاریزگاریکردن لە ئەمنییەتی دەریای سوور تەشکیل دەدات
هێزێکی هاوبەش بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ پاریزگاریکردن لە ئەمنییەتی دەریای سوور لە دوای ئەوەوە تەشکیل دەکرێت کە حووثییەکان زنجیرە هێرشگەلێکی لەم ڕێگا ئاوییە تیجارییە حەیاتییە نێودەوڵەتیەیان ئەنجام دا .
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دوای زنجیرە هێرشەکانی میلیشیا چەکدارەکانی حووثی سەر بە ئێران لە دەریای سوور بڕیاریان بە تەشکیل ک ردنی هێزی هاوبەشی نوێ پێکهاتوو لە هاوپەیمانی هاوپەیمانانی ویلایەتەیەکگرتووەکان گرتووە تاکوو لە کاردانەوە بە هەڕەشەکان هەنگاو بەرەو ئۆپراسیۆنی گەشت لێدان و پارێزگاریکردن لەم ناوچە حەیاتییە بنێت .
براد کۆپەر ، جێگری دەریادار و فەرماندەی ناوگان و هێزی پێنجەمی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جگە لە ڕاگەیاندنی تەشکیل کردنی ئەم هێزە ووتی کە ئەم ناوچەیە لە جیهان حەیاتی و لە ئاستێکی وەهادا ئەم شوێنە بەرفراوانە کە ئەمریکا بە تەنیای توانایی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتەکەی نییە و لەم ڕووەوە بڕیاری بە تەشکیل کردنی ئەم هاوپەیمانییە دەریاییە گرتووە تاکوو پاریزگاری لەم ناوچەیە بکرێت .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە