ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەورووپا زیاتر دەکات

پەیامی کورد    ...  ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەورووپا زیاتر دەکات

٢٠ ووڵات پاکێتگەلی هاوکاری ئەمنییەتی نوێیان بۆ ئۆکراین هەناردە کردووە .

مارک میلی ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، رایگەیاند کە ژمارەی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە ئەورووپا زیادی کردووە و لە ٧٨ هەزار کەس ەوە لە وەرزی پائیزی ڕابردووەوە بۆ ١٠ هەزار کەس لە ئێستادا زیادی کردووە . بە ووتەی ئەو ، ١٥ هەزار هیزی سەربازی و ١٢ سکادرانی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئاسمانی لە ناوچەکە بوونیان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی العربیە لە دانیشتنی ناڕاستەوخۆ کە بۆ پێداچوونەوەی دۆخی ئۆکراین تەشکیل کرابوو ، ٥ ووڵاتی ، نەمسا ، بۆسنی و هێرزگۆئین ، کۆڵۆمبیا ، ئیرلەندا و کۆزوو ش ئامادەیی یان هەبوو و بە لیستەی پاڵپشتیکەرانی ئۆکراین زیاد بوون .

هاوکات لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان یش لەو وولاتانە کە بە پەیمانەکانی خۆیان لە پاڵپشتی کردن لە ئۆکراین پابەندن و بۆ ئەم ووڵاتە هاوکاریگەلی چەک و تەقەمەنی هەناردە دەکەن ، سوپاسگوازری کرد . ئەو دانیمارکی بە هۆی هەناردەکردنی مووشەکی هارپوون کە ئەگەری بەرگری لە کەنارئاوەکانی ئۆکراین فەراهەم دەکات ،بەرز نرخاند .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە