ئەمریکا : هەر لە کاتی ڕاگەیاندنی پەیمانی ئێران بۆ ڕێکەوتنەکە دەگەڕێینەوە " هیچ پڕۆگرامێکمان بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆوە نائەتۆمی یەکان نییە .

پەیامی کورد   ... ئەمریکا : هەر لە کاتی ڕاگەیاندنی پەیمانی ئێران بۆ ڕێکەوتنەکە دەگەڕێینەوە " هیچ پڕۆگرامێکمان بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆوە نائەتۆمی یەکان نییە .

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : دیپلۆماسی باشترین ڕێگای بۆ سەپاندنی سنوورگەلێک بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ە .

ئەگەر ئێران گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ نەکات ئێمە دووبارە بۆ ڕێگای گەمارۆدان ئامادەین .

تەنیا ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەمەیە کە ئێران دەست لە داواکارییەکانی خۆی لە دەرەوەی ڕێکەوتنەکە هەڵبگرێت .

ئێمە ووڵامی خۆمان بۆ پێشنیارەکەی ئەورووپا بە شێوەیەکی ڕوون دەخەینە ڕوو و هە رە کاتی ڕاگەیاندنی پەیمانی ئێران ئەوە دەگەڕێینەوە بۆ ڕێکەوتنەکە .

ئەو شتەی لە دۆسیە ئەتۆمییەکەی ئێران جێگای گفتووگۆیە تەواو کراوە و ئێمە هەڵوێستی خۆمانمان کە ڕادەستی ئەورووپایی یەکانمان کردووە ئاشکرای ناکەین .

ئێمە هیچ بەرنامەیەکمان بۆ کەمکردنەوە یا خود ڕاگرتنی گەمارۆگەلی سەپێندراو لە دژی ئێران کە بە دۆسیەی ئەتۆمی پەیوەندیدار نییە ، نیمانە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە