ئەمریکا هەوڵی درووستکردنی بنکە و بارەگا گەلی زەخیرە لە عەرەبستانی سەعوودی دەدات
پەیامی کورد ... ئەمریکا هەوڵی درووستکردنی بنکە و بارەگا گەلی زەخیرە لە عەرەبستانی سەعوودی دەدات .
بەرپرسێکی نیزامی و سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بە دوای درووستکردنی بنکە و بارەگاگەلێکی زەخیرە یە لە عەرەبستانی سەعوودی .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژەنەڕاڵ کێنت مەکێنزی ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا " سێنتکام " لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئەرتەشی ئەمریکا بە دوای بنکەگەلێکی زەخیرەیە لە عەرەبستانی سەعوودی تاکوو لە ئەگەری ڕوودانی هەەرجۆرە ئاڵۆزی و کێشەیەک لەگەڵ ئێران ، لە هاوشێوە بوونی هێزەکانی ئەم ووڵاتە بە ئامانج گەلی ئاشکرا پێشگیری بکات .
ئەو لە بەردەوامیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە بە دوای درووستکردنی بنکەگەلێکی نوێ نین ووتی : دەمانەوێت لە دەرفەتگەلی زۆر مەترسیداردا بتوانین بۆ کەڵک وەرگرتن بڕۆینە بنکەکانی دیکەمان .
فەرماندەی هێزەکانی سێنتکام ووتی : ئەمانە خاڵگەلێکە کە هەر پڕۆگرام و بەرنامەیەکی سەربازی و نیزامی عاقڵانە داواکاری ئەنجام دانیەتی تاکوو کارئامە بوونی خۆی زیاتر بکات و هەروەها ئەگەری جێبەجێ کردنی هێرش لە لایەن بەرامبەرەکەیەوە دژوارتر بکات .
جێگای ئاماژەدانە مانگی ڕابردوو مەک کێنزی سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کرد تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە بنکە سەربازییەکانی سەعوودییە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتەدا وەکوو بنکەگەلی زەخیرە بۆ هیزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ و ئاڵۆزی لەگەڵ تاران ووتووێژ ئەنجام بدات
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە