ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ... ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران ڕاگەیاند

نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەڵوێستی خۆمانمان بەرانبەر بە خۆپێشاندانی خەڵکی ئێران دەربڕیوە.

ئێمە لەڕابردووش پشتگیری خەڵکی ئێرانمان کردووە. ساڵی پار، کاتێک خەڵکی ئێران لەبەر کەمبوونی ئاو ڕژانە سەر شەقامەکان پاڵپشتیانمان کرد و ئێستاش هیچ نەگۆڕاوە، مەبەست ئەوە بوو بڵێم لە پشتی ئێوەداین و ئێستاش هەر لە پشتتانین.

ئێمە پاڵپشتیی خەڵکی ئێرانین کە هەوڵ دەدەن دەنگیان ببیسترێت. ئێمە داوا لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی دەکەین ڕێز لە مافی خەڵکی بگرێت و خۆپیشاندان و مافخوازە ئێرانییەکان سەرکۆت نەکات.

ئەم پەیامە تەنیا بۆ خەڵکی ئێران نییە، مافی کۆبوونەوە، خۆپیشاندان، ئازادی ڕادەربڕین، ئەمانە مافە جیهانییەکانن و ئێمە لە هەموو دونیا بەرگری لەم مافانە دەکەین.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە