ئەمریکا : وا بە جێگایەک دەگەین دانووستان لەگەڵ ئێران لە سەر بابەتی ئەتۆمی بێ ئەنجام دەبێت

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا : وا بە جێگایەک دەگەین دانووستان لەگەڵ ئێران لە سەر بابەتی ئەتۆمی بێ ئەنجام دەبێت.
 
ئانتۆنی بلینکن،‌وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا،‌ ڕایگەیاندووە : «به خاڵێک گەیشتووین کە گەڕانەوە بۆ بەرجام هیچ ئامانجێک ناپێکێت و هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

چوونکە ئێران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا پێشەوە چوونێکی زۆری بینیوە؛ سانتریفیوژگەلی پێشکەوتوو بەکار دێنێت و یۆرانیۆمی زیاتر دەپینێتەوە و لە کۆتاییدا دەگەینە خاڵێک کە چیتر گرێبەستی ئەتۆمی ، لێکگەیشتنەکان بە هیچ شێوەیەک ناگەینێتە ئامانج.

هێشتا بەو خاڵە نەگەیشتووین بەڵام بە خێرایی لێ نزیک دەکەوینەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە