ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پرسى ئەتۆمى ئێران و ئەمنییەتى بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کۆ بوونەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پرسى ئەتۆمى ئێران و ئەمنییەتى بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کۆ بوونەوە
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئیمیڵی هۆڕنى ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بڵاوى کردەوە : ئەمەریکا و ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکى ستراتیژیان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەیک سۆلیڤانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و مووئیر بێن شاباتى ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئیسرائیل تێیدا بەشدار بوون و قسەیان لەبارەى ئێران و پرسى ئەتۆمییەکەى کردووە.
ئەمە لە حالێکدایە کە ١٤٠ نوێنەری ئەمریکا داوایان لە جۆ بایدن کردووە کە کۆتایی بە بەرنامەکانی ناوەکی و مووشەکی و سەرجەم کردەوە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێ.
١٤٠ نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات لە بەیاننامەیەکدا، داوایان لە جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە کردووە کە، ڕێکەوتنێکی گشتلایەنە و گشتگیر لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بکرێت، ئەویش نەک تەنیا لەبارەی بەرنامەی ناوەکی ئەو ووڵاتە، بەڵکوو لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە