ئەمریکا و ئیسرائیل لە گومالێکراوانی سەرەکی تێرۆری فەرماندەکەی سوپای پاسدارانن

پەیامی کورد    ...  ئەمریکاو ئیسرائیل لە گومالێکراوانی سەرەکی تێرۆری فەرماندەکەی سوپای پاسدارانن

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان کەناڵی تەلەفزیۆنی فڕانس ٢٤ ی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرەکیترین گومانلێکراوانی تێرۆری فەرماندەکەی سوپای پاسدارانن .

لە حاڵێکدایە ئەفسه‌رێكى پله‌دارى ئێران كوژراو سوپاى پاسدارانى ئه‌و ووڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ئیسرائیل ده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل ئه‌وكاره‌ى كردووه‌".
هەروەک بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی "ئیرنا" هەریەک لەسکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ووڵاتەو مەجید میر ئەحمەدی یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنی، تەلئەبیبیان بەدەست هەبوون لەو کردەوە "تیرۆریستییە" تۆمەتبارکردووە، هەڕەشەی ئەوەشیان کردووە کە ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە با چاوەڕێی زلەیەکی توندی ئێران بن، لەبەرئەوەی بەقسەی ئەوان، "تۆڵەی ئێران بەسوێ دەبێت، بەڕادەیەک لەو کردەوەیان پەشیمان دەبنەوە".
دوێنێ دووشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی تیرۆرکردنەکەی کردو وتی:"تۆڵەی خوێنی خودائی دەکەینەوەو ئەوە هیچ مەجالێکی تێدانییە".
ئەو لێدوانە هەڕەشە ئامێزانەش دوای ئەوەهات، دەزگای هەواڵگری ئێران گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە عەقیدەکەی سوپای پاسداران کە لەتارانی پایتەخت‌و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا، لەلایەن شانەیەکی سیخوڕی ئیسرائیلییەوە ئەنجامدراوە.ئەمە  

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە