ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی نیزامیی هاوبەشیان دەست پێ کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی نیزامیی هاوبەشیان دەست پێ کرد
هێزە دەریاییەکانی هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی دەریایی هاوبەشی دە ڕۆژەیان لەژێر ناوی "بەرگری ڕەوا" لە کەناراوەکانی ئیسرائیل بەڕێوە برد.
، فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەو مانۆڕە نیزامییە لەسەر ئەمنییەتی دەریاکان، پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی دەریایی، بابەتە تەندرووستییەکان و چەندین بابەتی دیکە بەڕێوە چووە".
زیاتر لە ٣٠٠ فەرمانەبەری ئەمریکایی پێکهاتوو لە تیمێکی مەلەوانی شارەزا لە پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی و هەروەها پاپۆڕی شەڕکەری "USSK" لەو مانۆڕەدا بەشدارییان کردووە.
ناوچەی ئۆپراسیۆنی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕووبەرێکی نزیک بە ٢ و نیو ملیۆن مایلی چوارگۆشەی بە دەستەوەیە کە چەندین کەنداو و تەنگەڵان لەخۆ دەگرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە