ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکەوتننامەیەک بۆ درووستکردنی کارگرووپێکی هاوبەشی هەواڵگری لە سەر ئێران واژوو دەکەن

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکەوتننامەیەک بۆ درووستکردنی کارگرووپێکی هاوبەشی هەواڵگری لە سەر ئێران واژوو دەکەن  .

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ڕایگەیاند یەکەمین دانیشتنی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتێمانی ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران زۆر کاریگەرو پۆزەتیڤ بووە .

ڕاوێژکارانی ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەر دوو ووڵات جەیک سالیڤان و مێیر بێن شابات ، هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی ١١ی مارد یەکەمین دانیشتنی خۆی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەبرد .

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکەوتننیان کردووە کە تیمێکی هاوبەش بۆ ڕادەستکردنی زانیاری هەواڵگری لە لایەن هەر دوو لاوە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران درووست بکەن . ماڵپەڕی ئاکسیووس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەەم لە سەرەتاییترین دەرئەنجامەکانی یەکەمین دانیشتنی ووتووێژە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو ووڵاتە .

یەکەمین هەنگاوی دەوڵەتی جۆ بایدن لە کاتی هاتنە سەر کاری ، بەدیهێنان و درووستکردنی ساز و کاری ڕێک و پێک بۆ پەیوەندی ستراتیژی نێوان واشینتۆن و تەلئەڤیڤ بووە . شاندەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ڕابەرایەتی ڕاوێژکارانی ئەمنییەتی نیشتیمانی هەر دوو ووڵات  جەیک سالیڤان و مێیر بێن شابات ، هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی ١١ی مارد یەکەمین دانیشتنی خۆی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەبرد . ئێران  و بەرنامەی ئەتۆمی ئەم ووڵاتە بابەتی سەرەکی ئەم دانیشتنە بووە . بەرپرسانی باڵای سی ئای ئەی CIA پێنتاگۆن ، شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی و وەزارەتی دەرەوە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بەشداری یان کردبوو و بەرپرسانی مووساد ، ڕێکخراوی هەواڵگری ئەرتەش " ئامان " ، کۆمیتەی ووزەی ئەتۆمی و وەزارەتخانەکانی دەرەوە و بەرگرری لە لایەن ئیسرائیل ەوە بەشدار بوون .

یەکێک لە بەرپرسان ڕایگەیاندووە " ئێمە لە بوای چالاکی هەواڵگری و زانیارییەوە تێڕوانینی هاوبەشمان هەیە .بابەتگەلێکی هەستیارمان لە مابەین هەیە بەڵام لە کۆی گشتی تێڕوانینی هاوبەش بەرامبەر بە داتاکان بوونیان هەیە .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە