ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێگە نادەن کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بگات
پەیامی کورد ... ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێگە نادەن کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بگات
کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردان ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل ڕێککەوتوون بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەنە کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
ئەم دوو ووڵاتە بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، سێشەممەی ڕابردوو جەک سالیوان، ڕاوێژکاریی ئاسایشی ئەمریکا و ئیال خولاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە و لەم دانیشتنەدا بەرپرسانی سیاسی، دەرەکی، نیزامی و هەواڵگری دوو ووڵاتیش بەشداریان کردووە.
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە: «بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە ئەرکی سەرشانیان دەزانن کە ڕێگە نەدەنە کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بگات و هەروەتر لقاوێک لەسەر کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا بدەن.»
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەرپرسانی دوو وڵات بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەنگاوی «ئابووری و دیپلۆماتیک» دەهاوێژن و لەسەر چۆنیەتی هاوکاری نیزامیان بەبەردە گفتوگۆ دەکەن.
لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە، کاربەدەستانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بەرەو یەک ئامانج هەنگاو هەڵدەگرن و سەرەڕای هاوکاری و هەماهەنگی زۆرتر لە نێوانیاندا «لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک دژی ئەمنیەتی مێلیشیان لەیەک بەرەدا دەبن.»
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە