ئەمریکا و بەریتانیا لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕووسیا لە چەکی کیمیاوی لە ئۆکراین نیگەرانن

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا و بەریتانیا لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕووسیا لە چەکی کیمیاوی لە ئۆکراین نیگەرانن

بەڕێوبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند : ڕووسیا ، گەورەترین هەڕەشەی بیانی بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان ە .

بەڕێوبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی ئەمریکا " سیا " ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکگەلی کیمیاوی لە ئۆکراین ی بە دوور نەزانی و ڕایگەیاند کە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین لە سەر زنجیرەیەک درۆ درووست کردن بووە .

ئاڤریک هاینز ، بەڕێوبەری دەزگای زانیاری نیشتیمانی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزەکانی ڕووسیا بە گرینگی نەدانێکی سەرسووڕهێنەر " لە بەرامبەر کەسانی سڤیل هەنگاو دەنێن و لەگەڵ بەرگری سەرسەختانەی زیاد لە پێویست لە ئاستی چاوەڕوانی لە ئۆکراین بەرەوڕوون و ئاژانسەکانی هەواڵگری و زانیاری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، هەنگاوەکانی ئەوانیان لە ژێر چاودێری دایە تاکوو بیانخەنە ژێر لێپرسینەوەوە .

هاینز لە دانیشتنی ساڵانەی کۆمیسیۆنی هەواڵگری سێنا بۆ پێداچوونەوە بە هەڕەشەگەلی جیهانی لە دژی ئەمنییەتی ئەمریکا ووتی : " کۆمەڵگای هەواڵگری لە ڕێگای ئاژانسەکانی خۆیەوە ، هەنگاوەکانی رووسیا و کەسانی لە ژێر کاریگەری و هێزی رووسی هەژمار دەکات و دەینووسێتەوە ودەیخاتە بەر بازخواستەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە