ئەمریکا و بەریتانیا لە ترسی تیرۆرکردنی، هێزێکی تایبەتیان بۆ ڕزگارکردنی زلینسکی ئامادە کردووە

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا و بەریتانیا لە ترسی تیرۆرکردنی، هێزێکی تایبەتیان بۆ ڕزگارکردنی زلینسکی ئامادە کردووە 

ڕۆژنامەی (سەن ـ Sun)ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد:نزیکەى ٧٠ سەربازی هێزی تایبەتی بەریتانیا و ١٥٠ سەربازی هێزی تایبەتی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە لیتوانی لە مەشق و ڕاهێناندان بۆ ئامادەکردنی سیناریۆ و پلانەکانی ڕزگارکردنی سەرکۆماری ئۆکراین زلینسکی کە ئامانجی ژمارەی یەکی ڕووسیایە بۆ کوشتن

هێزەکە دەیهەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی تایبەتی ئۆکراین، ئۆپراسیۆنەکە لە شەودا ئەنجام بدەن و بژاردەی هەر نزیکیش ئەوەیە کە زلینسکی ٤٤ ساڵ بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی کێڤی پایتەخت.

ئەمەش دوای ئاشکرابوون و شکستی سێ هەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر زلینسکی سەرکۆماری ئۆکراین دێت لەلایەن ڕووسیا و هاوپەیمانەکانییەوە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە