ئەمریکا و عەرەبستان بەرەو پچرانی یەکجاری پەیوەندییەکانیان !
پەیامی کورد ... ئەمریکا و عەرەبستان بەرەو پچرانی یەکجاری پەیوەندییەکانیان !
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی واڵ ژۆڕناڵ ستریت لە مەقالەیەکی ڕایگەیاند :
موحەمەد بن سەلمان " لە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی بایدن ، بە پانتۆڵێکی کورت دەرکەوت و کاتی پرسیار لە سەر دۆسیەی کوشتنی خاشقجی تووند و تیژی کردووە و دەڵێ : ئامادە نییە لەمبارەیەوە قسە بکات .
بن سەلمان کە ڕۆژێک ئەستێرەی بەختی ڕۆژئاوای بۆ گۆڕانکاری لە عەرەبستان دەناسێندرا ئێستا گەنجێکی پێ نەگەیشتوو و نەزانە کە سەرچاوەی کێشەگەلی فراوان بۆ عەرەبستان و ناوچە بووە هەژمار دەکرێت .
ئەم ڕووداوانە نیشاندەری دەستپێکردنی پچڕاندنی پەیوەندی نێوان دوو ووڵاتە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە